Terms and conditions of use

یاساکان و رێنمای یەکانی ساناپۆست

Rule 1

سانا پۆست بەردەوام لە خزمەتی هاولاتیانی خۆشەویستدایە:       

ساناپۆست ئامادەیە بۆ گواستنەوەی شت و مەکە کانتان لە بە ریتانیاوە بۆ شارەکانی کوردستان:

هەولێر / سلێمانی / دهۆک / رانیە / کەلار / دەربەندیخان / هەلەبجە / سەید سادق

 سانا پۆست هەموو دوو هەفتە جارێک پۆست دەنێریت بۆ کوردستان .

بەرێزان پۆستەکەمان رۆژی سێ شەم 27/05/2014 دەروات لە شاری بێرمینگهام لە بەریتانیا.

Rule 2

سانا پۆست بەپێی یاسا و رێسای ولایەتە یەکگرتووەکانی شانشینی بەریتانیا مامەلە لەگەل موشتەرییەکانیدا دەکات.

سانا پۆست  قەرەبوی  ئەم شتانە ناکاتەوە لەکاتی فەوتانیدا(وێنە ، دراوو،ئالتون،کتێب،پاسپۆرت،هەموو جۆرە دۆکۆمینت).

سانا پۆت بەرپرس نییە لە ئەو شتانەی ئەگەری شکانی هەیە وەک شوشەوات و ئەشیایی کارەبایی کە لە کارتۆنی ئۆرجینالی خۆیدا نەبێت( ریفریبشیدی کۆمپانیا بە ئۆرجینال حساب ناکرێت، Refurbished) هتد.

ئەگەر کارتۆنەکەت قەبارەی گەورەبوو بە پیی قەبارە چارج دەکرییت.

کە مترین نرخ بۆ ناردنەوەی هەر پۆستیک ،10 پاوەندە+گۆمرگ.

سانا پۆست بەرپرس نییە لە شکانی هەر شتیکی کارەبی ئەگەر لە کارتۆنی اصلی خۆیدا نەبیت(بەتایبەتی تی ڤی).

تکایە دڵنیابە لە کاتی وەرگرتنی ئەشیاکانت لە کوردستان،دوای وەرگرتنی شتەکانت و ئیمزا کردنت، سانا پۆست بەرپرس نییە لە هیچ شتیک .

بۆ هەموو جۆرە ئەشیایەکی بەنرخ دەبیت بەدەستی تەسلیم بکرێت نەک لەناو کارتۆن وەک(مۆبایل و ئایپاد و لاپ تۆپ و کامیرا وهتد بە پێچوانەوە خۆت بەرپرسیاری لێی).

سانا پۆست بەرپرسە لە هەر شتێک لە وەصلدا نوسرابێت بە پێچەوانەوە خۆت بەرپرسیت.

هەر شتیک قە دەغە کراو بێت لە بازگەکانی ئەوروپا و تورکیا و هەرێمی کوردستان سانا پۆست بەرپرس نییە لە داگرتنی وەک (هەموو جۆرە شتیک پەیوەندی هەبێت بە پێست و ناوسکی مرۆڤ وەک شامپو، شیر، مەعجونی ددان یان هەر شتیکی تر رێگا پێدراو نەبێت،یان داوای ئەوراق S G S  بکەن)

سانا پۆست ئامادەیە هەموو جۆرە رێنمایەک پێشکەش بکات بۆ بەرێزتان بۆ کاری بازرگانی.

هەر شتێکی ونبوو، سانا پۆست ئەو پارەی کە داوتە بۆ پۆست زەربی 3 دەکریت و دەت دریتەوە بە پێ وەصلی سانا پۆست.